کۆنکرێتی ڕێژە 1:2:4
بە گشتى لێرەدا باسى ئەم جۆرەى کۆنکریتە دەکەین
1 واتا یەک بر چیمەنتۆ (Cement).
2: واتا دوو بر لم (Sand یان Fine aggregate).
4: واتا چوار بر چەو (Gravel یان Coarse aggregate).
بە گشتى مەبەست لە بڕ ئەوەیەکە بۆ نموونە ئەگەر من ١ عەرەبانە چیمەنتۆم بەکارهێنا ئەوا دەبێت 2 عەرەبانە قوم (لم) و ٤ عەرەبانە چەگڵ (چەو) بەکاربهێنم , واتە ئەو بڕە بڕى پێوانە کە تۆ بەچى پێوانەى دەکەى گرنگ ئەوەیە لە هەموو پێوانەکاندا ڕێژەکەت ١ چیمەنتۆ بۆ ٢ قوم و ٤ چەگڵ بێت.
هەموو کۆنکریتێک لەگەڵ ئەو بڕانەى سەرەوە پێویستى بە ڕێژەیەک ئاو هەیە، ڕێژەى ئاو لێرەدا %33 ئەوەش ڕێژەیەکى ستاندەردە و دۆزراوەتەوە.
ڵە خوارەوەدا چەند زانیاریەک دەخەینە روو لەسەر گرەیدەکانی کۆنکرێت تاوەکو بابەتەکە رونتربێت:
ناوی گرەیدەکانی کۆنکرێت لە ولاتێکەوە بۆ ولاتێک و لە کۆدێکەوە بۆ کۆدێک دەگۆرێت. بە گشتی ناوی گرەیدەکان دەکرێ تۆزێک سەرلێتێکدەربن. ئێمە دەزانین لە هەموو کۆدەکان بۆ ناو نانی گرەیدەکانی کۆنکرێت پەنا دەبرێتە بەر بەکارهێنانی هێزی خۆراگری کۆنکرێتەکە (Strength) و لێرەدا دەبێت ئاگاداربین هەندێک کۆد بۆ هێزی خۆ راگری پەستاوتنی کۆنکرێت سامپلی شێوە خشتەک (Cube Compression Strength) بەکاردێنن و هەندێک کۆدیش سامپلی شێوە لولەکی بەکاردێنن. کۆدی ئەوروپی لەکاتی ناونانی گرەیدەکان هەردوو ژمارەکە بەکاردێنێت بەلام لە کاتی دیزاین کردندا هێزی خۆراگری سامپلە لولەکیەکە بەکاردێنێت. پێویستە بزانیت کە سامپلە خشتەکیەکان خۆراگرترن و هێزی زیاتر هەلدەگرن. لێرە چەن نمونەیەکی ناوی گرەیدەکان ئەخەمە روو کە هێزی خۆراگری سامپلی خشتەکی وەردەگرن:
BS واتا ستاندەری بەریتانمی: C25
IS واتا کۆدی هیندی: M25
هەروەها لە خوارەوە چەند کۆدێک کە هێزی خۆراگری سامپلی لولەکی وەردەگرن:
SBC کۆدی سعودی: C25
ACI 318 کۆدی ئەمریکی: 4000
لێرەدا دەبێت بزانین کە کۆنکرێتی (c2C) لە کۆدی سعودی بەهێزترە لە کۆنکرێتی (C25) لە کۆدی بەریتانی، چونکە (C25) لە کۆدی سعودی، ژمارە ( 25MPa ) واتای هێزی خۆراگری لولەکی کۆنکرێتەکەیە و کە ئەمەش بە تەقریبی (80%) کەمترە لە نرخی هێزی خۆراگری خشتەکی هەمان کۆنکرێت.
با چەند ناوێکی گرەیدەکانی کۆنکرێت وەربگرین لە یۆرۆکۆد، لێرەدا ژمارەی یەکەم بریتیە لە هێزی خۆراگری سامپلی لولەکی و ژمارەی دووەم بریتیە لە هێزی خۆراگری سامپلی خشتەکی:
C25/30
C30/37
ئەگەر لە سایت بین و پێویستمان بە کۆنکرێتێک بێت کە هێزی خۆراگریە خشتەکیەکەی بریتیبێت لە (15MPa)، لەم کاتەدا میکس رەیشۆی (1:2:4) بەکاردێنین:
Mix ratio: 1:2:4
لەم هاوکێشانەى خوارەوە دێین بە شێوازێکى ئاسان خەملاندن دەکەین بۆ گرتنەوەی یەک مەتر سێجا کۆنکرێت، بزانین چەند بڕ لە چیمەنتۆ و لم و چەومان پێویستە:
پێشەکی دەبێت بزانین کە قەبارەی کۆنکرێتی وشک یەکسانە بە (1.55) لێکدانی قبارەی کۆنکرێتی تەر
dry concrete volume = 1.55 * wet concrete volume
بەپێی ستاندەرەکان نرخی ئەو ژمارەیە لە نێوان (1.52) بۆ (1.57) ئەگۆرێت بەلام ئێمە لێرە (1.55) بەکاردێنین
1 m3 * 1.55 = 1.55 m3
ئەگەر وا دابنێین قەبارەی یەک بر چیمەنتۆ بریتیە لە (U). ئەو کاتە ئەتوانین قەبارەی دوو بر لمیش بە (2U) دابنێین و قەبارەی چوار بر چەویش بە (4U) دابنێین. بەم شێوەیەش کۆکراوەکەیان دەبێتە (7U). لێرەدا بە ئاسانی بەم شێوازەی خوارەوە دەتوانین قەبارەی یەک یەکەی (U) بدۆزینەوە:
(1/7)U = (1/7)*1.55 ----> U = 0.221 m3 =
واتا پێویستمان بە (0.221) مەتر سێجا چیمەنتۆ هەیە.
ئێستا دەتوانین قەبارەی برەکانی تریش بە ئاسانی بدۆزینەوە:
2U = 2 * 0.221 = 0.442 m3
واتا پێویستمان بە (0.442) مەتر سێجا لم هەیە.
4U = 4 * 0.221 = 0.884 m3
واتا پێویستمان بە (0.884) مەتر سێجا چەو هەیە.
بۆ چیمەنتۆ، پێویستمان بە بارستایی چیمەنتۆکەیە:
C = 0.221 x 1400 = 309.4 close to 310 Kg
پێویستە بزانین لە عێراق بارستایی یەک کیسە چیمەنتۆ بریتیە لە () و بەم جۆرەش بە هاوکێشەی خوارەوە ئەتوانین بزاین چەن کیسە چیمەنتۆ داوا بکەین:
310/50 = 6.2 کیس چیمەنتۆ
ئەو ڕێژانەى سەرەوە پێمان دەڵێن کە بۆ هەر م٣ کۆنکریت لە ڕێژەى 1:2:4 بە هێزی خۆراگری پەستاوتنی خشتەکی (15MPa) ئەو بڕانەمان پێویستە:
کیسە چیمەنتۆ Cement = 6.2
Sand = 0.426 m3
Gravel = 0.852 m3
هەمان شت دوبارە دەکەینەوە بەلام بۆ بری پێنج مەتر سێجا
ئەگەر لە سایت بین و پێویستمان بە کۆنکرێتێک بێت کە هێزی خۆراگریە خشتەکیەکەی بریتیبێت لە (15MPa)، لەم کاتەدا میکس رەیشۆی (1:2:4) بەکاردێنین:
Mix ratio: 1:2:4
لەم هاوکێشانەى خوارەوە دێین بە شێوازێکى ئاسان خەملاندن دەکەین بۆ گرتنەوەی پێنج مەتر سێجا کۆنکرێت، بزانین چەند بڕ لە چیمەنتۆ و لم و چەومان پێویستە:
پێشەکی دەبێت بزانین کە قەبارەی کۆنکرێتی وشک یەکسانە بە (1.55) لێکدانی قبارەی کۆنکرێتی تەر
dry concrete volume = 1.55 * wet concrete volume
بەپێی ستاندەرەکان نرخی ئەو ژمارەیە لە نێوان (1.52) بۆ (1.57) ئەگۆرێت بەلام ئێمە لێرە (1.55) بەکاردێنین
5 m3 * 1.55 = 7.75 m3
ئەگەر وا دابنێین قەبارەی یەک بر چیمەنتۆ بریتیە لە (U). ئەو کاتە ئەتوانین قەبارەی دوو بر لمیش بە (2U) دابنێین و قەبارەی چوار بر چەویش بە (4U) دابنێین. بەم شێوەیەش کۆکراوەکەیان دەبێتە (7U). لێرەدا بە ئاسانی بەم شێوازەی خوارەوە دەتوانین قەبارەی یەک یەکەی (U) بدۆزینەوە:
(1/7)U = (1/7)*7.75 ----> U = 1.107 m3 =
واتا پێویستمان بە (1.107) مەتر سێجا چیمەنتۆ هەیە.
ئێستا دەتوانین قەبارەی برەکانی تریش بە ئاسانی بدۆزینەوە:
2U = 2 * 1.107 = 2.214 m3
واتا پێویستمان بە (2.214) مەتر سێجا لم هەیە.
4U = 4 * 1.107 = 4.428 m3
واتا پێویستمان بە (4.428) مەتر سێجا چەو هەیە.
بۆ چیمەنتۆ، پێویستمان بە بارستایی چیمەنتۆکەیە:
C = 1.107 x 1400 = 1550 Kg
پێویستە بزانین لە عێراق بارستایی یەک کیسە چیمەنتۆ بریتیە لە () و بەم جۆرەش بە هاوکێشەی خوارەوە ئەتوانین بزاین چەن کیسە چیمەنتۆ داوا بکەین:
1550/50 = 31 کیس چیمەنتۆ
ئەو ڕێژانەى سەرەوە پێمان دەڵێن کە بۆ هەر م٣ کۆنکریت لە ڕێژەى 1:2:4 بە هێزی خۆراگری پەستاوتنی خشتەکی (15MPa) ئەو بڕانەمان پێویستە:
کیسە چیمەنتۆ Cement = 31
Sand = 2.214 m3
Gravel = 4.428 m3
دەتوانین هەمان رێگە بەکاربێنین بۆ گرەیدەکانی تری کۆنکرێت تا گرەیدی () تەنها گۆرانێک بریتی دەبێت لە میکس رەیشۆکە و ئەویش دەتوانی لەم خشتەی خوارەوە دەری بێنیت:
No comments:
Post a Comment