تازەترین بابەتەکان

Post Top Ad

Your Ad Spot

Saturday, March 11, 2023

دیاریکردنی جۆری کۆنێکشنی نێوان بیم و کۆلۆمی کۆنکریتی



چۆن بزانین کە ئایا بیمێکی کۆنکرێتی لە ناو تەلارێکی کۆنکرێتیدا فیکسە یان پین؟
لەم بابەتەدا، شیکاری مۆدێلێکی بچوک دەکەین بۆ ئەوەی وەلامەکە روونتربێت.
بۆ وەلامدانەوەی ئەم پرسیارە، پێویستە بزانین کە هیچ کۆنێکشنێک نیە بە تەواوی فیکس بێت یان بە تەواوی پین بێت. بەتایبەت لە تەلاری کۆنکرێتیدا، کاتێک دەلێین ئەم جۆینتە پینە، مەبەستمان ئەوەیە کە زیاتر لە پینەوە نزیکە و هەمان شتیش بۆ فیکس.

رێگای دروست و زانستی بۆ دۆزینەوەی جۆری کۆنێکشن لەم عالەتەدا، بریتیە لە شیکارکردنی سترەکچەرەکە و تێبینی کردنی ئەنجامەکانی مۆمێنت و شێوازی دیفۆرمەیشنی بیمەکە. یان لەرێگای دۆزینەوەی ریگیدیتی کۆنێکشنەکە و کە ئەمەش بەپێی شێوازی بەستنی شیش لە ناو جۆینتەکە و ژمارەی ئەو ئیلێمێنتانەی بە جۆینتەکەوە بەندن و کرۆس سێکشنەکانیان دەگۆرێت.

ئیلیمێنت لێرەدا مەبەستمان لە بیم و کۆلۆمە.

 لە وێنەکەی خوارەوەدا بەراوردێک دەبینین لە نێوان شێوازی دیفۆرمەیشنی جۆینتی فیکس و پین. بیمی یەکەم کە نوسراوە سیمپلی سەپۆرتید بیم، لێرەدا دەبینین هیچ لایەکی بیمەکە فیکس نیە و دەتوانین بە ئاسانی شێوەی دیفۆرمەیشنەکەی لە شێوەی دیفۆرمەیشنی بیمی دوەم جیا بکەینەوە کە هەردوو لای فیکس کراوە. بیمی سێیەمیش کە کانتلیڤەرە، تەنها یەک لای فیکس کراوە و لایەکەی تری بەند نەکراوە.


وێنەی خوارەوەش هەمان شت پیشان دەدات. بە رونی جیاوازی شێوازی دیفۆرمەیشنی لایە فیکسەکەی بیمەکە دیارە لەگەل لایە پینەکەی.


ئێستا با وەلامی پرسیارە سەرەکیەکە بدەینەوە کە لە سەرەتادا کردمان.
سێ مۆدێلمان دروست کردوە. مۆدێلی یەکەم بریتیە لە بیمێک کە لە لایەکەوە پین کراوە و لە لاکەیترەوە رۆلەری پێوەیە، واتا سیمپلی سەپۆرتید بیمە. مۆدێلی دووەم بریتیە لە بیمێک کە لە هەردوو لایەوە فیکس کراوە. مۆدێلی سێیەم بریتیە لە سترەکچەرە راستیەکەی کە دەمانەوێت بزاین بیمەکەی لە فیکس کراوە یان پین.
وێنەکەی خوارەوە بەجوانی هەرسێ مۆدێلەکەی نیشانداوە:

لە حالەتی مۆدێلی سێیەمدا، واتا ئەگەر دو پایەمان هەبێت و بیمێکیان بەسەرەوە بێت، لەبەر ئەوەی کۆنێکشنەکە کۆنکرێتیە لەوەیە راستەوخۆ واهەستبکەی کە فیکسە، بەلام لە راستیدا پینە و ئەتوانین لە رێگای شیکار کردنی سترەکچەرەکە و بەراورد کردنی وێنەی مۆمێنت و شێوەی دیفۆرمەیشنەکەی بە مۆدێلی یەک و دوو بزانین کە بیمەکە لەوە نزیکترە کە پین بێت لە هەردوو لاوە نەک فیکس.
تێبینی: مۆدێلی سێیەم پێکهاتوە لە سێ ئیلیمێنت، کە دوانیان پایەن و دانەیەکیشیان بیمە. ئەگەر سەیری کۆنێکشنی هەر لایەکی بیمەکە بکەین، دەبینین کە دوو ئیلیمێنت لە جۆینتەکەدا بەشدارە. بە نمونە جۆینتی لای چەپ وەرگرین، دوو ئیلیمێنتمان هەیە کە بریتین لە بەشی سەرەوەی کۆلۆمی لای چەپ لەگەل لای چەپی بیمەکە. 
لە وێنەکانی خوارەوەدا دەتوانی وێنەی مۆمێنت و شێوەی دیفۆرمەیشنی هەر سێ مۆدێلەکە ببینیت:
لە وێنەکەدا دیارە کە نرخی مۆمێنت لە مۆدێلی سێیەم نزیکترە لە نرخی مۆمێنت لە مۆدێلی یەکەم. کەواتە مۆدێلەکە نزیکترە لەوەی پین بێت.
 

لە وێنەکەدا دیارە کە نرخی دیفۆرمەیشن و شێوەی دیفۆرمەیشنی بیمەکە لە مۆدێلی سێیەم نزیکترە لە مۆدێلی یەکەم. کەواتە مۆدێلەکە نزیکترە لەوەی پین بێت.
دەتوانین هەمان تاقیکردنەوە دوبارە بکەینەوە بەلام لەم حالەتەدا ئیلیمێنتی زیاتر لە جۆینتەکە دادەنێین و تێبینی گۆرانکاریەکان دەکەین.


ئەم مۆدێلەیان ناو دەنێین مۆدێلی چوار و سەرنج دەخەینە سەر هەر سێ بیمەکەی ناوەراست(B1, B2, B3)، هەروەها تێبینی جۆینتەکانیش بکە (J1, J2, J3, J4).

مۆدێلی چوارەم زۆر باوە و لە زۆربەی سترەکچەرەکانی بیناکاندا ئەم شێوەیە بێگومان دەبینین. لەم حالەتەدا ئەگەر جۆینی یەک وەربگرین (J1) دەبینین کە تەنها دوو ئیلیمێنت بەشداریان تیادا کردوە و بۆیە دەتوانین پێشبینی ئەوە بکەین کە ئەم جۆینتە نزیکە لە پینەوە و تەنها برێکی کەم لە مۆمێنتی دەکەوێتە سەر. بەلام ئەگەر سەیری جۆینتی دووەم بکەین (J2) دەبینین شەش ئیلیمێنتی تیادایە. بۆیە پێشبینی ئەوە دەکەین کە ریگید تربێت. جۆینتی شێیەمیش هەمان شتە. بەلام جۆینتی چوارەم وەک جۆینتی یەکەمە.
وێنەکانی خوارەوە مۆمێنتی سەر سێ بیمەکە پیشان دەدەن. دەتوانی سەیری مۆمێنتی سەر هەر جۆینتێک بکەی تا بزانی جۆینتەکە فیکسە یان پینە:



لە وێنەکانی سەرەوەوە بۆمان دەردەکەوێت کە بیمی دووەم (B2) لە هەردولاوە (J2) و (J3) فیکسە. بیمی یەکەم (B1) لە لای چەپەوە (J1) پینە، چونکە مۆمێنت لەوێدا نزیک سفرە و لە لای راستەوە (J2) مۆمێنت زۆرە، کەواتە لەوێدا فیکسە.
وێنەی خوارەوە شێوە و نرخی دیفۆرمەیشن نیشان دەدات و لەویشەوە دەتوانین بگەینە هەمان دەرئەنجام:





No comments:

Post a Comment

Post Top Ad

Your Ad Spot

سۆشیال میدیا