تازەترین بابەتەکان

Post Top Ad

Your Ad Spot

Tuesday, August 16, 2022

کۆدی ئەمریکی بۆ کۆنکرێت - American Concrete Institute (ACI 318)



 کۆدی ئەمریکی (ACI 318) بەکاردێت بۆ دیزاین کردنی سترەکچەری کۆنکرێتی. ئەم کۆدە لەلایەن (American Concrete Institute) دەرئەچێت و پێشئەخرێت سالانە. ئەم کۆدە یەکەم کۆدی تایبەتە بە کۆنکرێت کە لە سالی (1904) چەند کەسێک بریاریاندا کە رێکخراوێک بۆنوسینی کۆمەلێک ستاندەر دروست بکەن بۆ ئەوەی لە کاتی دروست کردن و دیزاین کردنی سترەکچەری کۆنکرێتی بەکاربێن. ئەم بریارەیان لە ئەنجامی ئەوەوەدا کە ئەیانبینی کۆنکرێت بە تەواوی تواناکانی سودی لێنابینرێت لە پرۆژەکاندا. ئەم رێکخراوە ناوی (National Association of Cement Users) بوو. دواتر بە چەند هەنگاوێک لە سالی (1910) یەکەم کۆدی کۆنکرێتیان خستە بەردەستی ئەندازیاران بە ناوی (Standard Building Regulations for the Use of Reinforced Concrete) و لە چەند گۆڤارێک بلاوکرایەوە. لە سالی (1912) بریاریاندا کە گۆڤارێکی مانگانە بلاو بکەنەوە و لە سالی دواتریش، واتا (1913) بریاریاندا ناوی کۆدەکە بگۆرن بۆ (American Concrete Institute) و کورتکراوەکەی بریتیە لە (ACI). ئێستا لە سالی (2022) تازەترین ئیدشنی کۆدەکە لەژێر ناوی (ACI 318-19) بەردەستە بە زمانی ئینگلیزی و وەرگێرانیشی هەیە بۆ سەر چەند زمانێکی تر، لەوانە عەرەبی بەلام وەرگێرانی بۆ سەر زمانی کوردی نیە. 

لە وێنەکەی خوارەوەدا ئەتوانی ئەو ولاتانە ببینی کە کۆدی ئەمریکی بەکاردێنن

تێبینی: بەشێک لەم ولاتانە کۆدی خۆشیان هەیەو بۆ هەندێک بابەت ئەگەرێنەوە بۆ کۆدەکەی خۆیان. هەندێکیشیان کۆدەکەی خۆیان کە هەیانە لەسەر کۆدی ئەمریکی نوسراوەتەوە.

https://www.usb.ac.ir/FileStaff/5526_2020-1-25-11-12-7.pdf

پیتی (M) لە (ACI 318M-19) واتای ئەوەیە کە ئەم کۆدە بە زمانی ئینگلیزیەو یەکەی (SI) تیادا بەکارهاتووە
سەیری وێنەکەی خوارەوە بکە باشتر لە مەبەستەکەم تێئەگەی:
https://www.mediafire.com/file/cjnphb8t9w4u8n1/ACI_2019_Arabic.pdf/file?fbclid=IwAR1PbCBIhMU8XSwlfWG5KH0OO7cVNIGO6tzYB2W3RXMguFX4Waefv46HC7k

No comments:

Post a Comment

Post Top Ad

Your Ad Spot

سۆشیال میدیا