تازەترین بابەتەکان

Post Top Ad

Your Ad Spot

Tuesday, August 23, 2022

جۆرەکانی سەپۆرت و چۆنیەتی بەکارهێنانیان لە بەرنامەکاندا- Support type


لەم بابەتەدا باسی جۆرەکانی سەپۆرتە دەرەکیەکان دەکەین (External Support)

سەپۆرتە دەرەکیەکان یەکێکن لە بەشە هەرە گرینگەکانی هەر سترەکچەرێک، چونکە ئەوان چۆنیەتی گواستنەوەی لۆدەکە دیاری دەکەن بۆ زەوی.

چوند ژۆرێکی سەپۆرت کردن هەیە لە هەر بینایەک یاخود سترەکچەرێکدا. ئەندازیار پێویستە جۆرەکانی بزانێت و بتوانێت بیان ناسێتەوە و دیاریان بکات و خاسیەتەکانیان بناسێتەوە و هەروەها مۆدێلیان بکات. مۆدێل کردنی سئپۆرتەکان بەشێوەیەکی هەلە دەبێتە هۆی هەلەی گەورە و ترسناک لە ستەرەکچەرەکەدا.

تێبینی: بۆ ئەوەی بەتەواوی لە بابەتی سەپۆرتەکان تێبگەیت پێویستە بابەتەکە هەمووی لە سەرەتاوە تا کۆتای بخوێنیتەوە دوو جار. چونکە بابەتەکە ئالۆزە و جۆرەکانی سەپۆرتەکان پەیوەندیان بە یەکەوە هەیە.

ئەمانەیئ خۆرەوە جۆرەکانی سەپۆرتە دەرەکیەکانن:


- فیکسد سەپۆرت (Fixed Support):

هەندێک جار چەند ناوێکی تری هەیە وەک (Clamped) و (Rigid).

فیکسد سەپۆرت بەهێزترین جۆری سەپۆرتە، واتا ریگیدتی لە هەموو سەپۆرتەکانی ترزیاترە. ئەم جۆرە سەپۆرتە رێگە دەگرێت لە جولان و سورانی ئیلیمێنتەکە لەسەر هەموو تەوەرەکان. هەروەها بەرگری دژی هەموو هێزەکان و مۆمێنتەکان دەکات. لە کاتی شیکاری (Analysis) دوو دوریدا (2D)، ئەگەر فیکسد سەپۆرتمان هەبێت، ئیلیمێنتەکە سێ نەزانراوی ئەبێت کە ئەوانیش بریتین لە (هێزی کاردانەوە لەسەر تەوەرەی ئاسۆیی، هێزی کاردانەوە لەسەر تەوەرەی ستونی، هێزی کاردانەوەی سوران بە دەوری تەوەرەی تەوەرەیەکی تر کە ئەستونە لەسەر هەردوو تەوەرەی ئاسۆیی و ستونی). دەتانین هەمان شت بنوسینەوە بە زمانی ئینگلیزی تا وشەکان بە زمانی ئینگلیزیش بزانی، (A force on horizontal axis, a force on vertical axis, moment around out plane axis). ئەم وێنەی خوارەوە رونکردنەوەی زیاتر دەدات:


وەک لە وێنەکەدا دیارە سێ کاردانەوە یان ریئاکشن هەیە لە سەپۆرتەکەدا. ریئاکشنە سورەکە (Rx) لەسەر تەوەرەی ئێکسە. ریئاکشنە شینەکە (Rz) لەسەر تەوەرەی زێتە. ریئاکشنە سەوزەکە (My) بریتیە لە مۆمێنت ریئاکشن بە دەوری تەوەرەی وای. بۆ ئەوەی زیاتر لەم مۆدێلە تێ بگەی ئەتوانی سەیری وێنەی خوارەوە بکەی کە بە سێ دووری هەمان شتم پیشان داوە تەنها بۆ روون کردنەوە ئەگینا ئەم مۆدێلە سێ دووری نیە و بریتیە لە ریئەکشنەکانی فیکسد سەپۆرت بۆ مۆدێلێکی سێ دووری.


لەم وێنەی سەرەوەدا روون دەبێتەوە بۆچی مۆمێنت ریئاکشنەکەمان بە دەوری تەوەرەی وای دایە. زۆر کات بێندینگ مۆمێنت لە مۆدێلی دوو دووریدا ئەکەوێتە تەوەرەیەک لە دەرەوەی ژینگە (رووە) دوو دووریەکە و ئەستونیش لەسەری. بۆیە بەو تەوەرەی مۆمێنتەکەی بە دەورەوەیە ئەوترێت ئاوت ئۆف پلەین (out of plane) واتا لە دەرەوەی رووە دوو دووریەکە.

لێرەوە بۆمان دەر ئەکەوێت کە لە ژینگە دوو دووریدا، سێ ئاراستە هەیە کە ئەگەری ئەوەی هەیە جوولەی لەسەربێت. ئەوانیش (UX) و (UZ) و (RY). ئەگەر ئەم ئاراستانە جێگیر بکرێن وەک لە فیکسد سەپۆرتدا هەیە، ئەوا ئەم ریئاکشنانە دروست ئەبن: (Rx) و (Rz) و (My).

تێبینی: ئەگەر سەرنج بدەیت ناوی تەوەرەکان جیاوازن لە ئەوەی کە لە زانکۆ ئەیخوێنین، بۆ نمونە تەوەرەی (Z) ئاسۆیە لە جیاتی ئەوەی ستونی بێت. لە راستیدا تۆ کاتێک کار لەسەر بەرنامە ئەندازیاریەکان ئەکەیت، ناو و ئاراستەی تەوەرەکان بەپێی بەرنامەکان ئەگۆرێن و پێویست ناکات بەوە سەرت لێ بشێوێت، چونکە ناوی تەوەرەکان هیچ لە بابەتەکە ناگۆرێت وتەنها ناوە. ئەوەی گرینگە تۆ لە فکرەکەی تێبگەیت. خوێندکار زۆر جار کە دەست بە بەکارهێنانی بەرنامە ئەندازیاریەکان ئەکات سەری لێتێک ئەچێ بە تەوەرەکان و هەست ئەکات تێی ناگات و بەو شێوەیە نیە کە بیری لێ ئەکردەوە. هۆکاری ئەمەش زۆر سادەیە و راستیەکەی ئەوەیە کە خوێندکارەکە باش لە تەوەرەکان تێگەشتوە بەلام نازانێت کە زۆربەی بەرنامەکانی ئەندازیاری دوو سیستەمی تەوەرەییان هەیە، کە ئەوانیش لۆکال سیستەم (Local system) و گلۆبال سیستەمە (Global system). ئەبێ بزانیت لە چ کاتێکدا بەرنامەکە کام سیستەمەیان بەکاردێنێت. چونکە ناوی تەوەرەکان بەپێی سیستەمەکە ئەگۆرێت. دەکرێت لە بەرنامەکەدا تەوەرەی ستوونی ناوی (Z) بێت لە لۆکال سیستەم و لە گلۆبال سیستەم (Global system) ناوی (Y) بێت.

ئەگەر بمانەوێت لە بەرنامەی رۆبۆت لە ژینگەی دوو دووری (2D) سەپۆرتی فیکس دروست بکەین پێویستە بەم شێوەی خوارەوە بیکەین:


کاتێک لە بەرنامەی رۆبۆت دەمانەوێت سەپۆرت زیاد بکەین ئەم پانجەرەیەی لای راست دەکرێتەوە و پێویستە سەپۆرتێکی نوێ دروست بکەین یان سەپۆرتێک بەکاربێنین کە پێشتر دروستمان کردوە. ئەگەر بمانەوێت سەپۆرتێکی نوێ دروست بکەین کلیک لەو ئایکۆنە بکە کە خستومەتە ناو خانەیەکی سوورەوە. دواتر پەنجەرەکەی لەی چەپت بۆ دەکرێتەوە. لێرەدا وەک لە خانە پرتەقالیەکەی دیاریم کردوە، دەبینی نوسراوە کام ئاراستەیە جێگیر ئەکەیت. لە خانە مۆرەکەی دیاریم کردوە، هەر سێ ئاراستەکە نوسراوە کە لە ژینگەی دوو دوریدا دەکرێت جولەیان لەسەربێت..تۆ سەح لەو ئاراستانە ئەدەیت کە ئەتەوێت ئیلیمێنتەکەی تیا جێگیر بکەیت. ئێمە ئەمانەوێت سەپۆرتی فیکس دروست بکەین و دەزانین لە سەپۆرتی فیکسدا هەر سێ جولەکە جێگیرە و بۆیە سەح لە هەرسێکی دەدەین. لە خانەکەدا لۆگۆی فیکسد سەپۆرتم دیاری کردوە لە بەرنامەی رۆبۆتدا. لە خوارەوە ئەتوانی پێناسەی هەر سێ ئەرەستەکە ببینیت:

UX: واتە جولە لەسەر تەوەرەی ئێکس

UZ: واتە جولە لەسەر تەوەرەی زێد

RY: واتە سوران بە دەوری تەوەرەی وای

تێبینی: لە زۆربای بەرنامەکان (U) بۆ جولە و (R) بۆ سوران بەکاردێت.

تێبینی: لە ژینگەی سێ دووریدا، شەش ئاراستەمان هەیە کە دەکرێت جولەو سورانەوەی لەسەربێت لەسەربێت. سێ جولە و سێ سورانەوە.

فیکسد سەپۆرت لە ژینگەی سێ دووریدا (3D): لە کاتێکدا کە فیکسد سەپۆرتمان هەیە لە ژینگەیەکی سێ دووری، شەش ریئەکشنمان ئەبێت. سێ هێزی کاردانەوە (Force reaction) و سێ مۆمێنتی کاردانەوە (Moment reaction). دەکرێت بەم شێوەی خوارەوە ناویان بنێین:

Rx, Ry, Rz, Mx, My, Mz

لەم دوو وێنەی خوارەوەدا دەکرێت هەر شەش ریئاکشنەکە ببینن:



ئەگەر بمانەوێت لە بەرنامەی رۆبۆت لە ژینگەی سێ دووری (3D) سەپۆرتی فیکس دروست بکەین پێویستە بەم شێوەی خوارەوە بیکەین:





ئەمانەش چەند نمونە وێنەیەکن لەسەر فیکسد سەپۆرت:






- رۆلەر سەپۆرت (Roller Support):

رۆلەر سەپۆرت بریتیە لەو جۆرە سەپۆرتەی کە تەنها یەک کاردانەوە (Reaction)ی هەیە لە جۆری کاردانەوەی هێز (Reaction force). ئەم جۆرە سەپۆرتە هیچ کاردانەوەیەکی بۆ مۆمێنت نیە. زۆربای کات ئەم جۆرە سەپۆرتە بەکاردێت بۆ رێگە دان بە کشان و چونەوەیەک لە پردەکان. رۆلەر سەپۆرتەکە بەشێوەیەک دادەنرێت کە ریئاکشنی ستونی هەبێت و بەم شێوەیە ئیلیمێنتی پردەکە ئەتوانێت لەسەر ئاراستەی (UX) ئاسۆیی بە سەربەستی بجولێت و بکشێ و بچێتەوەیەک (لێرەدا وەک ئیکسپانشن جۆینت کاردەکات).

هەندێک جار ئەم جۆرە سەپۆرتە پێشی ئەوترێت (Simply supported) سیمپلی سەپۆرتد. یەک جیاوازی بچوک هەیە ئەویش ئەوەیە کە کاتێک دەوترێ سیمپلی سەپۆرتد، هەمیشە مەبەت ئەوەیە کە ریئاکشنەکە ستونیە. واتا وەک حالەتی پردەکان، بیمی پردەکە لەسەر پایەلی پردەکە دادەنیشێت و بەم شێوەیەش تاکە هێزی کاردانەوە بریتی ئەبێت لە هێزێکی ستونی. وەک لە وێنەکەی خوارەوەدا دیارە، تیشکە سورەکان بریتین لە هێزی کاردانەوە ستونیەکە. بەلام کە دەوترێ رۆلەر سەپۆرت، مەرج نیە هێزە کاردانەوەکە هەمیشە ستونیبێت، لەهەمان کاتدا زۆربەی کات هەر ستونیە لە پرۆجێکتەکاندا.

دەتوانین لە وێنەکانی خوارەوەدا ئەم پردانە لە راستیدا ببینین تا بزانین لە راستیدا شێوازی رۆلەر سەپۆرت یان سیمپلی سەپۆرت چیە:







لە خالی (A) رۆلەر سەپۆرتی ئینکلاین (لار) هەیە. لەم حالەتەدا ریئاکشنەکەش ئینکلاین دەبێت.


تێبینی: ئەم تێبینیە زۆر گرینگە. لە کاتی دەرس خوێندندا زۆربەی کات لەسەر ژینگەی دوو دووری (2D) کار دەکەین. بەلام لەکاتی دیزاین و کارکردن لەسەر پرۆجێکتی راستیدا لە ژینگەی سێ دووری (3D) کار دەکەین. لە کاتی کار کردن لە ژینگەی سێ دووریدا پێویستە بزانین کە بەکار هێنانی ئەم ناوانە زۆر کارێکی باش نیە. واتا بەکارهێنانی ناوی سەپۆرتەکان. وا باشترە دوو تێرمی تر هەیە ئەوان بەکار بێنین لە جیاتی ناوەکانی رۆلەر سەپۆرت و پین سەپۆرت (کە لە بەشی دواتردا باسی پین سەپۆرت دەکەین).ئەو دوو تێرمەش کە پێویستە بەکاریان بێنین بریتین لە ریسترەین (Restrain) و ریلیس (Release). کاتێک کە دەلێین ئیلیمێنتەکەمان لەسەر تەوەرەی (X) ریسترەین کردوە، مەبەست ئەوەیە کە ریئاکشنمان ئەبێت لەسەر تەوەرەی (X) هەروەها دیسپلەیسمێنت لەسەر تەوەرەی (X) سفر دەبێت. وشەی ریلیس پێچەوانەی ریسترەینە. کاتێک دەلێین ئیلیمێنتەکەمان لەسەر تەوەرەی (X) ریلیس کردوە، واتا ریئاکشنمان نیە لەسەر تەوەرەی (X) وە تەنەکە بۆ جولان سەربەستە (Free) و دیسپلەسمێنت رێپێدراوە. بۆ نمونە کاتێک دەمانەوێت لە بەرنامەیەکی وەک رۆبۆت سەپۆرتی فیکس دروست بکەین، لەم کاتەدا ئیلێمێنتەکە لەسەر هەموو ئاراستەکان ریسترەین دەکەین، (سوران بەدەوری هەر سێ تەوەرەکە و جولان لەسەر هەر سێ تەوەرەکە) لە هەمان کاتدا واتا هیچ ریلیسێکمان نیە. بەلام کاتێک بمانەوێت لە رۆبۆت سەپۆرتی رۆلەر دروست بکەین لەسەر تەوەرەی (X) لەم کاتەدا لەسەر یەک ئاراستە ریسترەین ئەکەین و لەسەر پێنج ئاراستەکەی تر ریلیس ئەکەین (جولان لەسەر تەوەرەی ئێکس و وای و سوران بەدەوری تەوەرەی ئێکس و وای و زێد)

تێبینی: زۆر کات و لە زۆر بەرنامەدا لەجیاتی وشەی ریسترەین، وشەی فیکس بەکاردێت. وشەی فیکس و ریسترەین هەمان مانا و بەکارهێنانیان هەیە. بە مانای جێگیر کردن دێن و ئاگاداری ئەوەبە کە فیکس (Fix) کردنی جولەی ئیلیمێنتێک لەسەر تەوەرەیەک فەرقی هەیە لەگەل ئەوەی بلێین ئیلێمێنتەکەمان فیکسد سەپۆرتە (Fixed Support).

بەم شێوازەی خوارەوە دەتوانین رۆلەر سەپۆرت لە بەرنامەی رۆبۆت لە ژینگەی دوو دووری (2D) دا دروست بکەین:


لە وێنەکەی سەرەودا دیارە کە تەنها یەک ریئاکشنمان هەیە و ئەویش لەسەر تەوەرەی زێدە (UZ).

بەم شێوازەی خوارەوە دەتوانین رۆلەر سەپۆرت لە بەرنامەی رۆبۆت لە ژینگەی سێ دووری (3D) دا دروست بکەین:

لە وێنەکەی سەرەوەدا دیارە کە تەنها یەک ریئاکشنمان هەیە و ئەویش لەسەر تەوەرەی زێدا (UZ). زۆربەی کات رۆلەر سەپۆرت ریئاکشنەکەی لەسەر تەوەرەی زێدە. بەلام ئەگەر لەسەر تەوەرەیەکی تریش بوو (UX) و (UY) ئاسایە و تەنها سەحەکە لەو تەوەرەیە ئەدەی کە ئەتەوێت ریسترەین یان فیکسی بکەی.

- پین سەپۆرت (Pin Support):

هەندێک جار پێشی دەوترێ هینج سەپۆرت (Hinge support).

پین سەپۆرت بە شێوەیەکی تەکنیکی بریتیە لە دوو رۆلەر سەپۆرت کە هەر یەکەیان ئیلیمێنتەکە لەسەر تەوەرەیەک فیکس دەکەن. ئەگەر دوو جۆرەکەی تری سەپۆرت (Fixed Support, Roller Support) بە باشی تێگەشتبی ئەمەش ئاسانە. لێرەدا ئەگەر ئیلیمێنتێکی دوو دووری وەربگرین کە ئاراستەی ئاسۆیی (با ناوی بنێین ئێکس) و ئاراستەی ستوونی (با ناوی بنێین زێد) و ئاراستەی سووران بە دەوری تەوەرەی ئاوت ئۆف پلەین (با ناوی بنێین سوران بە دەوری تەوەرەی وای) هەبێت. واتا (UX) و (UZ) و (RY). بەم شێوەیە ئەگەر سەپۆرتەکەمان پین بێت، ریئاکشن فۆرسمان لەسەر (UX) و (UZ) دەبێت و دیسپلەیسمێنت لەسەر هەردووکیان سفر دەبێت ، بەلام (RY) هیچ ریئاکشن مۆمێنتێکی نابێت. ئەم سیستەمە لێرەدا رێک وەک ئەوە وایە دوو رۆلەر سەپۆرتمان هەبێت کە یەکیان ئیلیمێنتەکە لەسەر (UX) فیکس دەکات و ئەویتریان ئیلیمێنتەکە لەسەر (UZ) فیکس دەکات.

لە وێنەکەی خوارەوەدا دەتوانی نیشانەی پین سەپۆرت ببینی و دوو تیشکە رەشەکە بریتین لە دوو ریئاکشنەکە:


لە وێنەکەی خوارەوەدا دەتوانی سەرنجی ئەوەبدەی کە شێوەی راستی پین سەپۆرت چۆنەو دواتر کە سادەی ئەکەین بۆ پرسیار حەل کردن چیلێدێت:


وەک لە وێنەکەی سەرەوەدا دیارە، زۆربەی کات لە کتێبەکاندا بۆ حەل کردنی پرسیارەکان هێمای (Rx) و (Ry) بەکاردێت بۆ ریئاکشنەکان و هەندێک جاریش (HA) و (VA) بەکاردێت. ئێمە ئەو هێمایانە بەکاردێنین کە لە بەرنامەکاندا بەکاردێت تا زیاتر ئاشنای بەرنامەکان بن.

بەم شێوازەی خوارەوە دەتوانین پین سەپۆرت لە بەرنامەی رۆبۆت لە ژینگەی دوو دووری (2D) دا دروست بکەین:



بەم شێوازای خوارەوە دەتوانین پین سەپۆرت لە بەرنامەی رۆبۆت لە ژینگەی سێ دووری (3D) دا دروست بکەین بە پێی کەیسەکەی هەمانە لە پرۆژەکەمان:




تێبینی:پۆلێنکردنی جۆرەکانی سەپۆرت بەو شێوازەی باسمان کردوە زۆر بە سوودە لە کاتی شیکار کردنی مۆدێلی دوو دووریدا بەلام کە دێینە سەر مۆدێلی سێ دووری ئەم پۆلێنکردنە زۆر گونجاو نیە بۆیە لەکاتی دیزاین کردن و مۆدێل کردنی پرۆژەکەت لە ژینگەی سێ دووریدا (3D) وا باشترە بیرە لە جۆری سەپۆرتەکان نەکەیەوە زیاتر بیر لەوە بکەیتەوە کە پێویستە چ ئاراستەیەک فیکس بکەیت و چ ئاراستەیەک ریلیس بکەی.


لە وێنەکانی خوارەوەدا دەتوانن کۆمەلێک شێوازی پین سەپۆرت ببینن لە ژیانی راستیدا:








- سلاید سەپۆرت (Slide Support):

ئەم جۆرە سەپۆرتە زۆر باو نیەو زیاتر لە ئاندازیارانی سترەکچەر (ماستەر) توشی دەبن. لەم جۆرە سەپۆرتەدا مۆمێنت ریئاکشنێکت هەیە لەگەل ریئاکشن لەسەر یەک تەوەرە (ئەو تەوەرەی کە ئەستونە لەسەر سلاید سەپۆرتەکە).

ئەم سەپۆرتە پێی دەلێن سلاید لەبەر ئەوەی وەک فیکسد سەپۆرت وایە و مۆمێنت ریئاکشنی هەیە بەلام توانای خزانی (سلاید) هەیە لەسەر یەک تەوەرە.


دوو تیشکە رەشەکە بریتین لە دوو ریئاکشنی سلاید سەپۆرتەکە و وەک دیارە کە ئیلیمێنتەکە دەتوانێت لەسەر تەوەرە ستونیەکە بجولێت، واتا دیسپلاسمێنت لەسەر ئەو تەوەرەیەدا هەیە.

زۆر گرینگە بزانین کە جۆری سەپۆرتەکان کاریگەریان دەبێت لەسەر شێوازی دیفۆرمەیشنی ئیلیمێنتەکە (Deformation of the element). ئەم وێنەی خوارەوە رونی دەکاتەوە کە دیفۆرمەیشن (گۆرانی شێوە) لە ئیلیمێنتەکە چۆن روودەدات بەپێی جۆری سەپۆرتەکە:







No comments:

Post a Comment

Post Top Ad

Your Ad Spot

سۆشیال میدیا